چاپی کاتالۆگ
کاتالۆگ یەکێک لە باشترین ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و بازاڕ دۆزینەوەیە کە بۆ بەرهەمەکانی هێندێک لە شەریکەکان هەمیشە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ ڕاکێشانی بەردەنگی تازە و ڕازی بوونی کڕیارەکان. لەگەڵ بوونی پەرەساندنی ڕاگەیاندنەکانی دیجیتاڵ دیسانیش زۆرێک لە شەریکەکان لە کاتالۆگ بۆ ناساندن و ڕاگەیاندنی کەسب و کاریان بەرهەمەکانی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. کاتالۆگ دەتوانێ ناسنامە، ناسێنەری بوون و چۆنیەتی، زانیاریی گرینگ و بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانی بریندێکبێ. کاتێک شەریکەیەک لە کاتالۆگ بۆ ناساندنی خۆی بە کڕیارەکانی کەڵک وەردەگرێ، سەرنجدان بە گەڵاڵە داڕشتن و کێشی ناوەرۆکی ئەو و هەروەها دەقی ناساندنی شەریکە لە کاتالۆگدا زۆر پێویستە. ئەگەر تا ئێستا گەڵاڵەی کاتالۆگتان دانەڕشتووە و ئەزموونی ئەو کارەتان نیە لە درێژەی ئەو باسەدا ببنە هاوڕێمان هەتا لەگەڵ بنەماکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک بۆ کاتالۆگێکی پیشەیی ئاشنابن.
ڕوون کردنەوەکان
کاتالۆگ یەکێک لە باشترین ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و بازاڕ دۆزینەوەیە کە بۆ بەرهەمەکانی هێندێک لە شەریکەکان هەمیشە لە کاریگەرترین و باشترین ڕێگاکان بۆ ڕاکێشانی بەردەنگی تازە و ڕازی کردنی کڕیارەکان دەژمێردرێ. لەگەڵ بوونی ڕێوشوێنەکانی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵ ئێستاش زۆرێک لە شەریکەکان لە کاتالۆگ بۆ ڕاگەیاندن و ناساندنی کەسب و کار یان بەرهەمەکانی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. کاتالۆگ دەتوانێ وەک ناسنامەیەک، ناسێنەری بوون، زانیاریی گرینگ و بەرهەمەکانی خۆی و خزمەتگوزارییەکانی برێندرێکبێ. کاتێک شەریکە یەک لە کاتالۆگ بۆ ناساندنی خۆی بە کڕیارانی کەڵک وەردەگرێ، سەرنجدان بە گەڵاڵە داڕشتن و کێشی ناوەرۆکی ئەو و هەروەها دەقی ناساندنی شەریکە لە کاتالۆگدا زۆر گرینگە.
ئەگەر تا ئێستا گەڵاڵەی کاتالۆگتان دانەڕشتووە و ئەزموونی ئەو کارەتان نیە، لە درێژەی ئەو باسەدا ببنە هاوڕێمان هەتا لەگەڵ بنەماکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک بۆ کاتالۆگێکی پیشەیی ئاشنابن.
کاتالۆگ چیە؟
کاتالۆگ پەڕتووکێکە کە لەودا تەواوی ناوەرۆکی دەق و وێنەی تایبەت بە ناساندنی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانی کەسب و کارێک یان برێندێک لەگەڵ ناساندنی ئەو بەشێوەیەکی یەکجێ کۆکراوەتەوە. کاتالۆگ لە ڕابردووی زۆر دوورەوە یەکێک لە باشترین و گرینگترینی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و ناساندن بووە کە خاوەن کەسب و کارەکان بۆ ناساندنی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانیان کەڵکیان لێوەرگرتووە. تەنانەت باوەکوو ڕێکارەکان و ئامرازەکانی تازەتر هاتوونەتە مەیدانەوە. کاتالۆگ هەروەها جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.
کاتالۆگ لە ڕوانگەی جۆری بەکارهێنان دابەش کراوە بە دووبەشی کاتالۆگی بەرهەم و کاتالۆگی برێند.
کاتالۆگی بەرهەمەکان بە ئامانجی ناساندن، فێرکاری و شێوەی کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمێک، گەڵاڵەی بۆ دادەڕێژرێ و چاپ دەکرێ و لەناو قوتووی بەرهەمەکان جێگیر دەکرێ هەتا کڕیارەکان ئەگەر پێویستیان زانی چاوی لێبکەن. کاتالۆگی برێند بەشێوەی ئاسایی لە پێشانگەکان، دانیشتنەکانی حوزووریی بازاڕ دۆزینەوە و ناردنی دیارییەکانی دیعایە و ناساندن بۆ کڕیاران دەخرێتە بەرچاو هەتا کڕیارەکان هەبوون و خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوەندە زیاتر بناسن.
بەهرەمەندییەکانی کەڵک وەرگرتن لە کاتالۆگ
کاتالۆگ خاوەنی بەهرەوەری زۆرە، بەڵام ئەگەر بمانەوێ گرینگترینیان کە لە ڕوانگەی داڕشتنی ستراژیی ڕاگەیاندن و ناساندن زۆر گرینگە، بەئێوەی دەناسێنین ئەوانەن:
1_ برێندینک و برێند دروست کردن
هەروەک کە بەرلەوە کوتمان کاتالۆگێکی تەواو و هەمەلایەنە دەتوانێ وەک ناسنامەیەکی گرینگ و خاوەن سیقە، برێندی ئێوە بەکڕیاران بناسێنێ و لە زەین و زەمیریدا بمێنێتەوە. تاپۆکردنی وێنەکان و زانیارییەکانی گرینگی شەریکە یا بەرهەمەکان لە کاتالۆگدا، ئەو ئیمکانە بۆ کڕیاران دەڕەخسێنێ هەتا بۆ سەرنجدانی وردی ناوەرۆکی کاتالۆگ لەگەڵ ئەو کەسب و کارە و بەرهەمەکانی بەشێوەیەکی شایان و تەواو ئاشنابن. کاتالۆگ ئەو ئیمکانە دەڕەخسێنێ لە کاتە کانی پێویست زوو سەردانی ئەو شەریکەیە بکەن.
ڕاگەیاندن و دانانی زانیاریی کاتالۆگ ئامرازێکی پیشەیی وەیان پرستیژە بۆ ڕاگەیاندن و ناساندنی کەسب و کارەکانە.
2_ لەڕێگەی بازاڕ دۆزینەوە بەهۆی کاتالۆگ کڕیارانی بەڕاستی دێن بۆلای سەردان و کڕینی بەرهەمەکان. بەهۆی ناوەرۆک و پێشنیارەکانی نووسراو لە کاتالۆگ دا، کڕیارەکانی تازە دێن بۆلای بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان.
لە ڕاستیدا بۆ کڕیارانی هۆگر، کاتالۆگ ڕێگایەکی پێوەندیی کاریگەرە و بە سەرنجدان بەوشتە کەڵک وەرگرتن لە کاتالۆگ بۆ بازاڕ دۆزینەوە زۆری تێناچێ، بۆ ئەو شەریکانەی تازە دامەزراون یان چکۆلەن ئامرازێکی ڕاگەیاندن و ناساندنی زۆرباشە.
3_ زیاد کردنی قازانج و فرۆش
یەکێک لە فاکتەرەکانی حیساب کردنی قازانج، زیادکردنی فرۆشی بەرهەمە. ئەو بابەتە زۆر گرینگە لە کەسابەت و کارەکاندا. هەرچەند ڕێژەی تێچووەکانی ڕاگەیاندن و ناساندن لەگەڵ فرۆش کەمتر بێ ئاکامی فرۆش و بازاڕ دۆزینەوە ئێنێرژی و تێچوویەکی زۆرتری بۆخۆی تەرخان کردووە و بەراوەژووی ئەوەش هەرچەند ئەو ڕێژەیە زۆرتربێ، زەمان و تێچوویەکی کەمتری لە بەرامبەری فرۆشی زیاتر و ویستووە.
ناوەرۆکی کاتالۆگێکی باش چ تایبەتمەندییەکی هەیە؟
وەبەرچاو خستنی کاتالۆگێکی سەرنج ڕاکێش لەبارەی بەرهەمەکان یان خزمەتگوزارییەکان، دەتوانێ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیارانی تازە کاریگەرییەکی زۆری هەیە؛ بەڵام بە مەرجێک کە بەڕاستی سەرنج ڕاکێشبێ!
سەرنج ڕاکێشی کاتالۆگ دەکرێ بە گۆشە نیگای جۆرا و جۆر چاوی لێبکرێ، چ لەڕووی وێنە و شکڵ، ڕەنگ، گەڵاڵە داڕشتن، ئەژماری پاژەکان، کوالیتی ناوەرۆک و…، بەڵام 5 فەکتەر هەن کە گرینگترییەکی زۆریان هەیە لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ فاکتەرەکانی دیکەدا:
1_ هەڵبژاردنی سایز و ئەندازەی گونجاو بۆ فۆنت؛ کاتی هەڵبژاردنی سایزی فۆنت بە سەرنجدان بە گرینگی ناوەرۆک (ڕووپەڕەکانی سەرەکی ناوەوە، ڕوون کردنەوە و ئاشنا کردن لەگەڵ بەرهەم و…)، لە دوو یان سێ سایزی جۆراوجۆر کەڵک وەرگرن. ئەوکارە دەبێتە هۆی سازکردنی هەماهەنگی و کار تێکردنی زیاتر لەسەر بەردەنگەکان.
2_ هەڵبژاردنی ڕەنگی شیاو؛ ڕەنگەکان پردی پێوەندی لەناو کڕیاران و بەرهەم و برێندن؛ بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی کاتالۆگ ورد بین بن و زۆر پەرۆش. وا باوە شەریکەکان لە ڕەنگی ڕێکخراوەی خۆیان کەڵک وەردەگرن، بەڵام ئەوە لە سەتا سەت نیە.
3_ هەڵبژاردنی وێنەی گونجاو و شیاو؛ هەڵبژاردنی وێنەی شیاو بۆ کاتالۆگ، بۆ ڕاگوێستنی پەیامی ئێوە بۆ بەردەنگ زۆر کاریگەری هەیە. کەوابوو تێبکۆشن لەکاتی گەڵاڵە داڕشتنی کاتالۆگ لە وێنەی سەرنج ڕاکێش، ڕوون و ئاشکرا و تەواو پێوەندیدار کەڵک وەربگرن. ئەگەر وێنەکان ڕاستەقینە و پێوەندیدار لەگەڵ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆتانبێ زۆر باشترە.
4_ نووسینی دەقێکی سەرنج ڕاکێش؛ نووسینی دەقێکی سەرنج ڕاکێش دەبێ بەشێوەیەکبێ کە لە کورتترین کاتدا لەسەر بەردەنگ کاریگەری دابنێ و لەگەڵ دەق یان دروشمی ڕاگەیاندن و ناساندنی سەرنج ڕاکێش، زانیاریی بەسوود لە بەرهەم یان خزمەتگوزاریش بۆ بەردەنگ سەرنج ڕاکێشە.
5_ گەڵاڵە داڕشتنی جوان؛ لە گەڵاڵە داڕشتنی کاتالۆگدا دەبێ حەتمەن چوارچێوە و بار و هەوای تەواوی فەزای کاتالۆگ دەبێ یەکدەست و یەکجۆربێ. سەرنج بدەن بە جوانی و سادەیی هەتا زوو بەردەنگ ماندوو نەکا.
ڕێنوێنی و چاپی کاتالۆگ
چاپی کاتالۆگ بە دوو شێوەی چاپی ئۆفسێت و چاپی دیجیتاڵ دەکرێ. لەشێوەی چاپی دیجیتاڵ بۆ تیراژی کەم و کوالیتی چاپی زۆر باش و لەشێوەی چاپی ئۆفسێت بۆ تیراژی زۆر و کوالیتی چاپی مامناوەندی کەڵک وەردەگیرێ. بەشێوەی ئاسایی لە شێوەی دیجیتاڵ کاتالۆگەکان لە زەمانێکی زۆر کورتدا ڕادەست دەکرێن. زۆرێک لە کەسب وکارەکان بەهۆی تێچووی زۆری چاپی ئۆفسێت و ماوەی زەمانی دوور و درێژی ئامادە بوون شێوەی چاپی دیجیتاڵ هەڵدەبژێرن.