قوتووی پەتاتەی بردن بۆ دەرەوە بە مۆدێلی کەلە قەندی
قوتووی پەتاتەی بردن بۆ دەرەوەی مۆدێلی کەلە قەندی یەکێک لە جۆرەکانی بەرهەمەکانی خۆراکی ئامادە (فەست فوود) خزمەتگوزارییەکانی چاپی تایبەت.
ئەژمارێکی زۆر لە فەست فوودەکان، ئەو مۆدێلە قوتووەی پەتاتەیان بە ڕێژەیەکی لێ ڕازی بوونی زۆر بەرز بۆ ڕاسپاردراوەکانی بردن بۆ دەرەوەی خۆیان کەڵک وەردەگرن.
ئەو بەرهەمە لەسەر مقەبای ئیندێربۆڕد 250گرام فوودگرید بەشێوەی ئۆفسێتی تەواو ڕەنگی چاپ کراوە و دوایە بەڕووکێشی وێڕنی بریقەدار دادەپۆشرێ.
لەڕووکێشی وێڕنی بۆ داپۆشینی تەواوی ڕووبەری چاپ کەڵک وەرگیراوە و خاوەنی ئاستەڕێکی پارێزەرە کە بەرگری دەکا لە جەغز تێخران، سوانەوە، پەڵە و شوێنی پەنجە بەسەر چاپی قوتووەکەوە.
دوای ڕووکێش، مقەباکە بە کەڵک وەرگرتن لە قالبی بڕینەوە بەهۆی ئامێرەکانی ئوتووماتیک دەبڕدرێنەوە. دوایە لەپاش قۆناغی کەورشە تێوەرگرتن دەچێتە قۆناغی پێکەوە نووساندنی قوتوو بە ئامێرەکانی تەواو ئوتووماتیک.
مقەبای ئیندێربۆڕدی پشت سپی بەکار هێندراوی ئەو بەرهەمە کە لە هەڵاتنی وەک هەویری دار و بەبێ کەڵک وەرگرتن لەشتی بەکەڵک نەهاتوو بەرهەم دەهێندرێ، ستانداردە و وەزاڕەتی بێهداشت دانی پێداناوە.
ئەو بەرهەمە تایبەت مەندیی وەک سازان لەگەڵ ژینگە و لێهاتوویی ئەوەی دیسان کەڵکی لێوەربگرترێ هەیە هەروەها بەکارهێنانی ئاسانە و زۆر بەخێرایی بەستە بەستە دەکرێ و بەشێوەیەکی شیاو هەواگیری دەکرێ و کوالیتی سەرەتایی خواردەمەنی دەپارێزرێ.
دەرکی ئەو بەرهەمە پێکهاتووە لە دوو زارۆچکەی چکۆلە و دوو زارۆچکەی گەورە کە زارۆچکە گەورەکە قوفڵی هەیە. شێوەی گەڵاڵە داڕشتنی ئەو بەستەیە بە سەرنجدان بە کراوەی تەواوی چوارپارچەی دەرک، دەبێتە هۆی ئەوە بەخێرایی و بە ئاسانی دەستی پێڕابگا.
ئەو بەرهەمە گونجاوە لەگەڵ هەموو جۆرە قوتووی بردنە دەرەوەی پەتاتەی سوورەوەکراوی ساکار و تایبەت.
درێژایی و پانایی و بەرزایی ئەو قوتووە بە پلە بەندی 3 و 13 و 10.2 6.3 سانتی مەترە.
جیاوازیی نێوان گەڵاڵەی ئامادە و گەڵاڵەی تایبەت
لە گەڵاڵەی تایبەتدا، لۆگۆ، وێنە و دەقەکەی ئێوە لە ئەژماری 1000، 2000، 5000 و زیاتر چاپ دەکرێ.
لە گەڵاڵەی ئامادەدا، قوتووەکانی لەپێشدا بەرهەمهێنراو لە بەستەکانی 100 دانەیی دەخرێتە بەرچاو و پێشکەش دەکرێ. وێنەی نموونەی گەڵاڵەی ئامادە لە گالێری وێنەکانی بەرهەمدا دیاری کراوە.